کاتێک کە لە سەر ویندۆز نەرمەواڵە یان کایەیێک... دادەبەزێنن، زۆر فایلی جۆراوجۆر لە ناو فۆلدێرەکان دا دروست دەبن بۆ ئەوەی بە کەڵک وەرگرتن لێی بەرنامەکە بە باشی کاری پێ بکرێت. ئەگەر بەرنامەکانی دامەزراو لە سەر ویندۆز زۆر بن لە گەڵ یەک دا تێکەڵ دەبن و وێرای ئەوەی کە خێرایی سیستەم دادەبەزێنێ، جێگایێکی زۆریش لە پەپکە رەقە دا داگیر دەکات. لەم دۆخە دا بە سڕینەوەی بەرنامە بێ کەڵکەکان، وێرای ئەوەی کە جێگا داگیرکراوەکەی سەر پەپکە رەقە ئازاد دەبێ، خێرایی سیستەمیش تا رادەیێک بەرز دەبێتەوە. بەشیAdd/Remove Programs لە کۆنترۆل پانێلی ویندۆز دا بۆ سڕینەوەی بەرنامە دامەزراوەکان دروست کراوە، بەڵام ئەم ئامرازە ئیمکاناتی تایبەتی بۆ ئەم کارە نییە و کاتی رووبەروو بوونەوە لە گەڵ ئەو ئامرازانەی کە ستاندارد نین گرفت درووست دەبێ و ناتوانی بیانسڕێتەوە، ئەگەریش بتوانێ بەو کارە هەڵبستێ زۆر پاشماوە بە جێ دەهێڵێت.
Your Uninstaller! PRO ئامرازێکی بەهێزە کە بۆ سڕینەوەی پرۆگرامەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەم ئامرازە دەتوانن بە شێوەی کێشان و بەردان(Drag & Drop ) هەر پرۆگرامێک کە بتانهەوێت، بیسڕنەوە. ئەم بەرنامەیە ناوبژی ساکار و سەرنجراکێشی هەیە و لە گەڵ گشت نوسخەکانی ویندۆز دا دەگوونجێ. توانایی سڕینەوە و خاوێنکردنەوەی هەر چەشنە بەرنامەیێکی سیخوریشی هەیە. بە هەبوونی ئەم ئامرازە بێ گومان بەشی Add/Remove Programs ی ویندۆز لە بیر دەکەن و ئیت بەکاری ناهێنن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8
Magic Burning Studio v11 Plus
Magic Burning Studio ناوی ئامرازێکی بەهێزە بۆ رایت کردن بە شێوەی جۆراوجۆر لە سەر لەوحی پەستێنراو (CD&DVD). ئەم ئامرازە لە هەمان کاتدا کە قەبارەی کەمی هەیە، زۆر تایبەتمەندی بەرچاو و جێگایە سەرنجی هەن. دەتوانێ بە شێوەی جۆراوجۆر لەوحێکی پەستێنراو بسووتێنێ، لە توانای دایە سووتاندن بە چەشنی فیلم ئەنجام بدات کە بکرێ لە سەر گشت پلەیرەکان پێشان بدرێ بە توانایی پشتگری کردن لە تەواوی لەوحەکانی پستێنراو، توانایی رایت کردن بە شێوەی وەرگر(دادە) و هەروەها ئیمکانی سڕینەوەی لەوحی پەستێنراو و گوونجان لە گەڵ تەواوی رایتێرەکان و پردی پەیوەندی وەک IDE یان SATA و هەر چەشنە کۆپی کردنێکی زانیاریەکان، و... بەشێکن لە تواناییەکانی ئەم ئامرازە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 98 / 2000 / XP / 2003 / Vista / 7
Panda Free Antivirus 2016
ئهگهر ئهم ئهنتیڤایرۆسه بهراوورد بکرێت لهگهڵ ئهنتیڤایرۆسهکانیترهوه، ئهنتیڤایرۆسی Panda Cloud Antivirus به شێوهیهکیتر ئیش دهکات واته له جیاتی ئهوهی ههموو پێناسهکانی ڤایرۆس له شوینێک بێت وهکو کۆمپیۆتهرهکهمان ئهوه ههمووی لای ڕاژهکاری پاندایه.
لایهنی باشی ئهم کاره ئهمهیه که بهکارهێنهر ههموو کاتێ ئانتیڤایرۆسێکی زیندو و بهرۆژکراوهی له بهردهستدایه که پێویستی به ئهوه نییه که مهترسی بهرۆژکردنهوهی ئهنتیڤایرۆسهکهی لهدڵدابێت.
ئهم ئامرازه بهشێوهیهکی بێدهنگ و ڕێکوپێک ئیشی خۆی دهکات و دهتپارێزێ له ههموو جۆره ڤایرۆس و سپامێک.
ئهنتیڤایرۆسی Panda Cloud Antivirus ههردوو خزمهتی دژهڤایرۆسی و دژه سپامی تێدا ههیه ههروهها دهتپارێزێ بهرامبهرrootkit
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 7, Vista, XP and 2000
Registry Clean Expert 4.90
Registry Clean Expert ناوی نەرمەواڵەیێکە کە بە گەران لە ناو تۆمارگە(Registry*) دا بە شوێن زانیارییە هەڵە و لە کار کەوتووەکان دەگەرێ و بە پینە کردنیان دەبێتە هۆی خێرا کردنی سیستەم بە هۆی دروست کار کردن و هەر وەها رزگارتان دەکات لە ئاگادارکردنەوەکانی هەڵە(Error). وێرای ئەوە دەتوانن بەم ئامرازە پاڵپشت درووست بکەن و بۆ کاتی پێویست بەکاری بهێنن .هەروەها Registry و Startup و بەشە جۆراوجۆرەکانی IE BHO بەرێوە بەرن و بە باشترین شێوە کەڵکی لێ وەربگرن.هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-کەڵک وەرگرتنی زۆر هاسان بە هۆی هەبوونی رواڵەتێکی ساکار
-گەران و دۆزینەوە و خاوێن کردنەوەی زانیارییە هەڵە و لە کار کەوتووەکان و پینەکردنیان لە ناو تۆمارگەی ویندۆز دا
-توانایی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە تۆمارگەی ویندۆز
-توانایی هێنانەوەی فایلەکانی پێشووی تۆمارگە
-توانایی بەرێوەبردنی ستارت ئاپی ویندۆز و ئەو بەرنامانەی کە لە دەسپێک دا وەکار دەکەون
-توانایی بەرێوەبردنی IE BHOs بە BHO Organizer
-توانایی سڕینەوەی Trojan و Adware و Spyware لە ستارت ئاپی ویندۆز و بژاردەکانی BHOs
-هەبوونی قەبارەیێکی کەم وێرای بەهێز بوون
-توانایی Registry Compact و Registry Defrag
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 / Vista / Server 2008 / 7
AD Stream Recorder 4.5.3
رەنگە بۆ ئێوەش هاتبێتە پێش کە ویستووتانە ئەو دەنگانەی کە لە کامپیوتێرەکەتان دێتەدەر سەیڤ بکەن و بۆ مەبەستی دڵخواز کەڵکی لێوەربگرن. AD Stream Recorder پرۆگرامێکە کە توانایی هەیە ئەو سیگناڵانەی کە لە کارتی دەنگی سیستەم هەڵدەستێ بناسێتەوە و سەیڤی یان بکات. بۆ وێنە دەنگەکانی رادیۆی ئینتێرنێتی، دەنگی کایەکانی ئینتێرێتی، موزیکەکان و...!لە کاتی بڵاو بوونەوە دا بە ئاسانی وەریان گرێ و بە فۆرمەتی MP3, OGG, WMA, WAV یان FLAC هەڵیان گرێ.
AD Stream Recorder هەروەها ئەو بوارە دەرەخسێنێ کە بە لەبەرچاو گرتنی سەرچاوەی دەنگ کەیفییەتی فایلی چوونە ناوەوە دیاری بکات و بە باشترین کەیفییەت سەیڤیان بکات. هەروەها بە لە ئیختیار نانی کەرەستەی بڕینی فایلەدەنگییەکان، پلەیری تایبەتی ناوخۆیی بۆ لێدانی فایلە دەنگییەکان و...بتوانن بە باشترین شێوەبە ئاکامی دڵخواز بگەن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000, XP, 2003, Vista, 7